Shokhan moahmed Ahmed؛ Jaza Tawfiq Talib
پوخته
ئاووهەوا بە ڕەگەزێکى گرنگ دادەنرێت کە کاردەکاتە سەر تەندروستى مرۆڤ، وەکو زانراوە زۆربەى ئەو ڤایرۆس ...
زیاتر بخوێنەوە
ئاووهەوا بە ڕەگەزێکى گرنگ دادەنرێت کە کاردەکاتە سەر تەندروستى مرۆڤ، وەکو زانراوە زۆربەى ئەو ڤایرۆس و میکرۆبانەى کە دەبنە هۆى توشبوون بە نەخۆشیەکان پێویستیان بە بارودۆخێکى ئاووهەواى گونجاو هەیە بۆ گەشەکردن و بڵاوبونەوەیان لە پلەى گەرمى و شێ ئەمە سەرەڕاى ڕۆڵى با لە گواستنەوەى ڤایرۆس و میکرۆبەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر .
ئامانجى توێژینەوەکە بریتیە لە دیاریکردن و ڕونکردنەوەى کاریگەرى شۆێن و کات کە دەبێتە هۆى گۆرانکارى ئاوهەوا بە پێى وەرز و شوێن جا ئەگەر گۆرانکارى ساڵانە یان وەرزانە یان مانگانە بن ،وە پەیوەندیان بە دابەشبوونى جوگرافى نەخۆشی ڕەبۆوە لە پارێزگاى سلێمانیدا ، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش توێژەر پشتى بەستووە بە داتاى ڕەگەزەکانى ئاووهەوا کە لە وێستگە کەشناسییەکانى ناوچەى لێکۆلینەوەکەدا تۆمار کراون هەروەها ئەو داتایانەى کە کۆکراونەتەوە لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرە تەندروستیەکانى ناوچەى لێکۆڵینەوەکە لە ماوەى ساڵانى (2009-2015) وە پێى هەبوونى تۆمارى توشبووانى نەخۆشى ڕەبۆ. بۆ جێبەجێکردنى توێژینەوەکە پشت بەستراوە بە بەکارهینانى شێوازى بڕی و شێوازى شیکرنەوەى زانستى هەروەها ژمارەیەک لە نەخشە و خشتە و شێوەى بەیانى تێدا بەکارهاتووە،وە لە کۆتایدا و بە پشت بەستن بە ئەنجامەکانى توێژینەوەکە چەند ڕاسپاردەیەک بەشێوەى خاڵ خراوەتە ڕوو